سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، والی نوێی داعش-یان له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كوشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئهمنیيه به رۆژنامه‌ی سه‌باح"-ی راگه‌یاندووه، "ئه‌بو فاتیمه، سه‌عدون ئه‌مجه‌د عفری" كه هه‌فته‌ی رابردوو وه‌ك والی نوێی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستنیشانكرا، له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی تری ئه‌ندامی داعش له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق بوون له ده‌روازه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، له‌لایه‌ن دژه تیرۆری عیراقییه‌وه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له‌ئێستادا هه‌ردوو فیرقه‌ی پێنج و سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و تیمه‌كانی نیشانشكێن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ده‌یان تانكی زرێپۆش گه‌یشتوونه‌ته لێواره‌كانی ته‌له‌عفه‌ر بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه و ده‌رهێنانی له‌ژێر چنگی داعش.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، به‌هۆی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، 30 چه‌كداری داعش كوژراون كه ژماره‌یه‌كیان بیانی و عه‌ره‌بن.
وێنە: ئەرشیفی هەواڵ دەری ابنا